ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی به‌ده‌خشان له شاری “فه‌یزئاباد” له ناڕه‌زایه‌تی به داخرانی زانكۆ به‌سه‌ر كچاندا ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی تالیبان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌هۆی له‌به‌رنه‌كردنی بۆرقهع له‌لایه‌ن كچانی خوێندكاروه ڕێگه‌یان نه‌دا بچنه نێو زانكۆوه و خۆپێشانده‌ران دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی” و “خوێندن مافی ئیمه”یان به‌رزكرده‌وه، به‌ڵام چه‌كدارانی تالیبان به شه‌لاق هێرشیان كرده سه‌ریان و ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان دان.