كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی پارس واگۆنی ئه‌راك، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خه‌رمانان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و له ناوه‌ندی شیركه‌ت ڕێپێوانیان كرد.
كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی پارس واگۆن خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره بێكاركراوهكانیان بۆ سه‌ر كار، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداد، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، له‌سه‌ركار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.