كرێكارانی شیركه‌تی رتوولی پێرس ڕۆژی رسێشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له‌به‌رانبه‌ر ئوستانداری قه‌زوین كۆبوونه‌وه و ده‌اتر ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له شاقامه‌كانی شار به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی توولی پێرش ماوه‌ی شه‌ش مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكاینان په‌رداخت نه‌كراوه، به‌كێك له كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌ڵێت: به‌رپرسانی شیركه‌ت له جێگه‌ی په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانمان، له سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژه‌وه بێمه‌ی بێكاریمان بێ ئه‌ده‌ن و به‌نیازن به‌شێك له كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ت له‌سه‌ركار ده‌ركه‌ن. كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری قه‌زوین و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.