کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌یدانی نه‌وتی ئازه‌ر له‌ مێهران

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌یدانی نه‌وتی ئازه‌ر

كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌یدانی نه‌وتی ئازه‌ر له‌ شارستانی مێهرانی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان  كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، تۆمار نه‌كردنی ناویان له‌ سامانه‌ی فه‌رمی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت(ساپنا)، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، پێدانی هه‌موو مه‌زایای كرێكارانی ڕه‌سمی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.