کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شه‌نگال دژبه‌ هێرشه‌كانی توركیا

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شه‌نگال دژبه‌ هێرشه‌كانی توركیا 4

ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دانیشتووانی شەنگال دژبه‌ هێرشەكانی دەوڵەتی توركیه‌ بۆ سەر ناوچەكەیان ڕێپێوانیان كرد و ڕایانگەیاند، ئێمە هەرگیز خاكی خۆمان بەجێ ناهێڵین.

هێرشەكانی دەوڵەتی توركیه‌ بۆ سەر شەنگال بەبێ وه‌ستان بەردەوامە، هەموو ڕۆژێك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە و هەندێك جار هێرش دەكەنە سەر شەنگال و لە دوایین هێرشیش دا كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ئه‌نجام درا، ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی كرایه‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا و ژنێكیش به‌سه‌ختی بریندار بوو.