ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی مانگی به‌فرانبار، به هه‌زاران دانیشتووی شاری حه‌له‌ب له ڕۆژئاوای كوردستان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی داگیركردنی شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیه و به‌كرێگیراوانی ئیسلامگه‌رای سه‌ر به‌و وڵاته، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
له پێنجه‌مین سالڕۆژی داگیركردنی شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه، هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی “شێخ مه‌قسوود” و “ئه‌شره‌فیه”ی حه‌له‌ب هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانی عه‌فرین له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی ئه‌و داگیركاریه و وتنه‌وه‌ی دروشم، سوێندیان خوارد كه ئازادی و گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌فرین ئامانجیانه و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگری بكات له گۆڕانی دیمۆگرافی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه.