هه‌زاران شارۆمه‌ندی بلژیكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی یاریده‌رێكی بلژێكی به‌ناوی “ئۆلیویه واندكاستیل” به تۆمه‌تی سیخۆڕی و سه‌پاندنی ٤٠ ساڵ زیندان به‌سه‌ریدا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه، لایه‌نگران و دۆستانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌زاران شارۆمه‌ندی بلژیكی له شاری بڕۆكسل ڕێپیوانی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد و پلاكاردیان به دروشمی “گیانی واندكاستیل له مه‌ترسی دایه” و “واندكاستیل ئازاد بكه‌ن”یان به‌ده‌سته‌وه گرت. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئۆلیویه واندكاستیل” له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویه‌وه له زیندان ڕاگیراوه و ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی سزای ٤٠ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ر ئه‌و شارۆمه‌نده بلژیكه به تۆمه‌تی سیخۆڕی دا سه‌پاندووه. وه‌زیری ده‌روه‌ی بلژیك له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی “واندكاستیل” ساخته و بێ بنه‌مایه و ڕژیمی ئێران ئه‌و حوكمه‌ی به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سه‌پاندنی سزای ٢٠ ساڵ زیندان به‌سه‌ر “ئه‌سه‌دۆڵڵا ئه‌سه‌دی” دیپلۆمات تیرۆریستی ڕژیم، به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پاندووه.