ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خووزستان دژبه خراپی دۆخی مه‌عه‌یشه‌تیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجیتماعی شاره‌كانی شووش و ئه‌هواز به‌پێی ڕه‌واڵی ڕۆژانی ڕابردوو دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری شووش و ڕێكخراوی كوللی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئوستان له ئه‌هواز كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراونی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قدست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.