کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی ماڵدزراوانی شیركه‌تی گوڵباران له‌ دزفوول

ڕێپێوانی ماڵدزراوانی شیركه‌تی گوڵباران له‌ دزفوول 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی ڕێبه‌ندان، ماڵدزراوانی شیركه‌تی گوڵباران بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانیان كرد.

ماوه‌ی دوو ساڵه‌ سه‌همدارانی شیركه‌تی گۆڵباران له‌ دزفوول پاره‌یان له‌ پڕۆژه‌كانی ئه‌و كۆ مپانیایه‌ خه‌واندووه‌، به‌ڵام نه‌ك داهاتێكیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ به‌ڵكوو داراییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی  شیركه‌ت كه‌ سه‌ر به‌ سپای پاسدارانن تاڵان كراوه‌. له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، ماڵدزاروانی ئه‌م شیركه‌ته‌ چه‌ند جار له‌ ئاست قه‌ره‌بوونه‌كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌ بردووه‌، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی بایه‌خی به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌.