ڕۆژی هه‌ینی ٨ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران، هاووڵاتییان و چالاكانی ژینگه‌پارێز بۆ چواره‌مین جار له مانگی سێپتامبره‌وه هه‌تا ئێستا، له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا كۆبوونه‌وه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له ناڕه‌زایه‌تیی بارودۆخی گشتی ژینگه له جیهان هه‌تا ئێستا چه‌ندین خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاویان به‌ڕێوه‌بردووه. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چووه كه نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئۆرووپا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی نۆوامبر ڕایانگه‌یاند كه “له ئۆرووپا و له‌ئاستی جیهانیش بارودۆخێكی نائاسایی ژینگه‌ی و كهشوههوایی له‌ئارادایه” و یه‌كێتیی ئۆرووپا ده‌بێ به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م بارودۆخه كاردانه‌وه نیشان بدات. زانیارییه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیشانی ده‌دات كه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا، ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌بێ به‌ڵێنه‌كانیان به ڕێككه‌وتنی هه‌رێمی پاریس بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گازی گوڵخانه‌یی تا پێنج به‌رابه‌ر ببهنهسهرێ. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕێكاره، هیواكان بۆ دابه‌زاندنی پله‌كانی گه‌رما له زه‌وی به‌ر له ساڵی٢٠٣٠، تا ١ و ٥ پله‌ی سلیسیوس كه‌م ده‌بێته‌وه.