ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی ئۆستڕاڵیا، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی جیهان دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و گه‌مارۆدانی ئه‌و ناوچه‌یه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكانی مافی مرۆڤ له ئۆستڕاڵیا له‌به‌رده‌م شیركه‌تێكی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كوچۆلی ئیسڕائیل له شاری ملبۆڕن كۆبوونه‌وه و ڕه‌نگی سووریا‌ن به دیواری شیركه‌ته‌كه‌دا پژاند. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی سیدنی و بریزبن لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین خۆپێشاندانێكی چه‌ند هه‌زار كه‌سیان به‌ڕێوه برد. له شاره‌كانی منچستر، بیرمه‌نگان و كاردیڤی به‌ریتانیا، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل و پشتیوانیه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئورووپایی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له واشینگۆتنی ئه‌مریكا، خۆپێشانده‌ران له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و كۆتایی هێنان به ژینۆسایدی ژنان و منداڵانی فه‌له‌ستینی بوون. شایانی باسه كه له هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردووی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و باشووری لوبنان، شه‌ش فه‌رمانده‌ی حیزبۆڵڵا و حه‌ماس كوژران و ٥٠ كه‌سی مه‌ده‌نیش له غه‌زه و كه‌رانه‌ی باخته‌ری كوژران و بریندار بوون.
