ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی به‌فرانبار، كوردانی دانیشتووی كۆبانێ و پاریس له ساڵیادی تیرۆری سێ چالاكوانی كورد به‌ناوه‌كانی “سه‌كینه جانسز”، “فیدان دۆغان” و “له‌یلا شایله‌مه‌ز” ڕێپیوانی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به هه‌زاران كورد له شاره‌كانی كۆبانێ و پاریس به دروشمی “ڕێگای گیانبه‌ختكردووانی ئازادی درێژه پێ ده‌ده‌ین” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و یادی “سه‌كینه جانسز”، “فیدان دۆغان” و “له‌یلا شایله‌مه‌ز”یان به‌رز ڕاگرت. جێگای ئاماژه‌یه كه خۆپێشانده‌ران خوازیاری سزادانی بكۆژانی ئه‌و سێ چالاكه سیاسیه بوون كه له ساڵی ٢٠١٣ ی زاینی دا له شاری پاریس له‌لایه‌ن فاشیسته‌كانه‌وه تیرۆر كران.