کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی كوردانی ئاڵمان و جێژنی سه‌ركه‌وتنی شۆڕش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

ڕێپێوانی كوردانی ئاڵمان و جێژنی سه‌ركه‌وتنی شۆڕش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی پووشپه‌ڕ، كوردانی دانیشتووی شاری بڕلین له‌ ئاڵمان و ئاواره‌كانی عه‌فرین له‌ ناوچه‌ی شه‌هبای ڕۆژئاوای كوردستان، به‌ بۆنه‌ی ١٩ی جوولای، ڕۆژی سه‌ركوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوا چالاكییان ئه‌نجام دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردانی دانیشووتی ئاڵمان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ شاری به‌ڕلین، ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان دژ به‌ هێرشه‌كانی دوڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه‌ بردووه‌. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی”، “بژی شۆڕشی ڕۆژئاوا”، “بژی به‌رخۆدانی گه‌ریلا” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ داگیركه‌ران”یان به‌رز كرده‌وه‌. له‌ ناوچه‌ی شه‌هبای ڕۆژئاوای كوردستان، ئاواره‌كانی شاری عه‌فرین به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان گێرا و بۆ جارێكی دیكه‌ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی نوێ كرده‌وه‌.