ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، ئه‌ندامانی كۆنفدراسیۆنی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كانی شاری وان دژ به بێكاركردنی ٢٢٣ كرێكار له‌لایه‌ن شاره‌داری ئه‌و شاره ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كه نوێنه‌ری پارته سیاسیه‌كانی باكووری كوردستانیش تێدا به‌شدار بوون، سه‌دان كرێكار به دروشمی “ئێمه له به‌رانبه‌ر زۆڵمی ده‌سه‌ڵاتداران له كار و ڕه‌نجی خۆمان به‌رگری ده‌كه‌ین” له سه‌ر شه‌قامه‌كانی وان خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی بێكاركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون. به وته‌ی چالاكانی كرێكاری باكووری كوردستان، ئه‌و بڕیاره ته‌واو سیاسییه و مه‌به‌ستی حكوومه‌ت زه‌وتكردنی ئێراده و خواستی گه‌له. سیسته‌می دانانی قه‌یووم بۆ تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتییه و ئێمه ئه‌و زۆڵمه قبووڵ ناكه‌ین.