كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی ئۆتۆمبێلسازی بلژیك، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی ئۆتۆمبێلسازی ئا.ئوو.دی بلژیك دژبه بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه بۆ بێكاركردنی به‌شێك له هێزی كاری ئه‌و شیركه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی به‌شی ئۆتۆمبێلسازی بلژیك له كاتێك رووی داوه كه به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته‌كانی ئائوودی و بێنز به‌هۆی قه‌یرانی دارایی بڕیاری ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك له كرێكارانیان دابوو. كرێكارانی ناڕازی به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قام خوازیاری دابین كردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و نوێكردنه‌وه‌ی قه‌راردادكان بوون.