ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، كرێكارانی ئه‌ركان سالس و په‌یمانی شاغڵ له شیركه‌تی نه‌وت و گازی گه‌چساران ده‌ستیان له كار كێشا و دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، وه‌لانانی جیاوازی، له‌سه‌ركار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.