ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كرێكاران و خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی موخابرات له شیراز دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كرێكاران و خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی موخابراتی شیراز به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی، په‌رداختی مه‌زایای كرێكاری و خانه‌نشینی بوون.