ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قوتابیانی ویلایه‌تی نیۆیۆرك له ڕێپێوانێكی سه‌دان كه‌سی دا پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان قوتابی له ویلایه‌تی نیۆیۆرك به داخستنی مه‌دره‌سه‌كان دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێتاوانی غه‌زه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. قوتابیانی ناڕازی تۆڕه‌یی خۆیان له ئاست كۆمه‌ڵكوژكردنی منداڵانی فه‌له‌ستینی ڕاگه‌یاند و ڕه‌خنه‌ی توندیان گرت له ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به‌هۆی ئه‌و پشتیوانیانه‌ی له ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل ده‌كات.
