ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، هه‌زاران شارومه‌ندی ئێسپانیایی له شاری مادرید، دژ به گرانی نرخی كرێ خانوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به وته‌ی خۆپێشانده‌ران، سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت له بواری تووریسم و كه‌ڵك وه‌رگرتنی كه‌رتی تایبه‌ت له مامه‌ڵه‌ی موزاربه‌یی هۆكاری چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی كرێ خانووه و ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێك به چینی هه‌ژار و كرێكاری كۆمه‌ڵگا نادات. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كرێ خانوو یان چوونه سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست بوون.