کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی سه‌دان كه‌سی كرێكاران له‌ یۆنان

ڕێپێوانی سه‌دان كه‌سی كرێكاران له‌ یۆنان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی به‌شی بیناسازی له‌ ناوچه‌ی پاتراسی یۆنان ده‌ستیان له‌ كار كێشا  و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری ئاتن دا ڕێپێوانیان كرد.

ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه‌ كه‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی یۆنان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئاتن خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی به‌شی بیناسازی به‌ بڕیاری سه‌رۆكی به‌ره‌ی خه‌باتی كرێكارانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان له‌ كار كێشا و په‌یوه‌ست به‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ بوون.