ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین له وڵاتانی بلژیك و سوید دژبه ژینۆسایدی فه‌له‌ستینیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دژبه‌رانی شه‌ڕ و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین به به‌دسته‌وه‌گرتنی ئاڵای فه‌له‌ستین له شاره‌كانی بڕۆكسلی بلژیك و مالمۆی سوید ڕێپێوانیان كردووه. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بوون. شایانی باسه كه له هێرشه‌كانی ڕژۆی ڕابردووی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، ١٧٨ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها باشووری لوبنان به چه‌ڕی بۆردوومان و تۆپباران كراوه و دوو ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا له هێرشێكی په‌هبادی بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له شارۆچكه‌ی كهفرا كوژراون كه یه‌كێكیان ناوی “فازل سوله‌یمان” بووه.