کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی دانیشتووانی شەنگال له‌ ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٤

ڕێپێوانی دانیشتووانی شەنگال له‌ ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٤

دانیشتووانی شەنگال ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان بۆ ساڵیادی فەرمانی ٣ی گه‌لاوێژی ٢٠١٤ ئەنجامدا و تێیدا داوایان کرد خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بەفەرمیی بناسرێت.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ شارۆمه‌ندان و توێژە جیاجیاکانی شەنگال ڕێپێوانێکی جەماوەرییان لە چوارڕییانی “یەرمووکە”وە بۆ بەردەم ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئەنجامدا، کە تێیدا سەدان کەس بەشدارییان کردبوو و دروشمی “چەسپاندنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال تۆڵەکردنەوەی فەرمانە”یان بەرزکردبووەوە. بەشداربووان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنەی گیانبه‌ختكردووان و وتنه‌‌وه‌ی دروشمەکانی “بژی بەرخۆدانی شەنگال” و “شەهید نامرێ” خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوه‌ بوون.