ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی گوڵان، دانیشتووانی ئۆردووگای ئاواره‌كانی مه‌خموور دژ به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نوێنه‌رانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی ئاواره‌كانی ئۆردووگای مه‌خموور به مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌پێندراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراق به سه‌ر ئه‌و ئۆردووگا، سه‌ردانی شاری به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری دادگوسته‌ری دیداریان كرد. له كاتی گه‌ڕانه‌وه نوێنه‌رانی مه‌خموور له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی عێراقه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ئه‌و كرده‌وه نایاساییه ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی مه‌خمووری لێكه‌وتووه‌ته‌وه. شایانی باسه كه له ڕۆژی ١٠ی ئاوریلی ئه‌مساڵه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراق گه‌مارۆی به‌سه‌ر ئۆردووگای مه‌خموور دا سه‌پاندووه و ڕێگه نادات كرێكاران بڕۆنه سه‌ر كاره‌كانیان و ئیجازه نادات خه‌ڵك كه‌لووپه‌لی بیناسازی بۆ ئه‌و ئۆردووگا بگوازنه‌وه. هه‌روه‌ها پۆلیسی عێراق چی‌تر كارتی ئیقامه‌ی دانیشتووانی ئه‌و ئۆردووگا تازه ناكاته‌وه و ئه‌و بابه‌ته نیگه‌رانی لای ئاواره‌كانی ئه‌و كه‌مپه درووست كردووه.