ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی بیرجه‌ند دژ به ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیك به دوو هه‌زار خێزانی بیرجه‌ندی دژ به ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان خۆپێشاندانیان كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشان داوه. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت به بیانووی درووستكردنی خانوو پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه به‌ڵام خانووه‌كان له كاتی خۆیدا ڕاده‌ست نه‌كراوه و ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رانی پڕۆژه‌ی مه‌سكه‌نی میللی بیرجه‌ند داوای پاره‌ی زۆرتر ده‌كه‌ن.