ڕۆژی شه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، سه‌دان شارومه‌ندی ئیسڕائیلی له شاری تل ئاویو كۆبوونه‌وه و دژ به سیاسه‌ته‌كانی نتانیاهوو دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه خوازیاری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حه‌ماس، كۆتایی هێنان به شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون. هاوكات له كه‌رتی غه‌زه، بارانێكی زۆر باریوه و خێوه‌تی ئاواره‌كان ئاو بردوویه. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به دۆخی كاره‌ساتباری ئاواره‌كانی غه‌زه هۆشداری داوه و داوای له كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه ڕێژه‌ی یارمه‌تیه‌كانیان بۆ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین زۆرتر بكه‌ن.