ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، خه‌ڵكی ئازادیخوازی منبج له ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیسشتی توركیایان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان شه‌رمه‌زار كرد.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی لاوان له شاری كۆبانی و به‌وهۆیه‌وه ٨ كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون. پاش ئه‌و ڕووداوه دانیشتووانی شاری كۆبانی خۆپێشاندانیان كرد و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش دانیشتووانی شاری منبج له ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بوون.