شه‌وی شه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی دژ به سیاسه‌ته‌كانی نتانیاهوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بوون.
خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس، ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو و محاكمه كردنی بوون. دژبه‌رانی شه‌ڕ له ئیسڕائیل ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو گیانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته جیهان وكوو تیرۆریست چاویان لێده‌كه‌ن.