شه‌وی پێنجشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی بۆ دووهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام دژ به سیاسه‌ته‌كانی نتانیاهوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئه‌و وڵاته به شه‌ڕ هاتن.
ڕۆژی ڕابردوو ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ جارێكی دیكه هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه ده‌ست پێكرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ٢٧ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا كه زۆربه‌یان منداڵ بوون. هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كان، خه‌ڵكی ئیسڕائیل له تل ئاویو و حه‌یفا دژ به سیاسه‌ته‌كانی نتانیاهوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ، ئازادی هه‌موو دیله‌كانی دسه‌تی حه‌ماس و ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی كابینه‌ی ڕاستگه‌رای ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو بوون.