ڕۆژی چواره‌شه‌ممه ١٠ی گوڵان، دانیشتووانی ئۆردووگای په‌نابه‌رانی مه‌خموور له هه‌رێمی كوردستان، له ناڕه‌زایه‌تی به گه‌مارۆی سه‌پێندراو به‌سه‌ر ئه‌و ئۆردووگا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراق، خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌تی عێراق چه‌ند بازگه‌ی پشكنینی له ئۆردووگای مه‌خموور داناوه و به‌رده‌وام كه‌لووپه‌ل و ئۆتومبێلی دانیشتووانی ئه‌و ئۆردووگایه ده‌پشكنێت. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی عێراق ئاسته‌نگی زۆری بۆ هاتووچۆی دانیشتووانی ئۆردووگا درووست كردووه و ڕێگه نادات پێداویستیه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه دابین بكه‌ن. ڕۆژی ڕابردوو په‌نابه‌رانی مه‌خموور به دروشمی “بژی به‌رخۆدانی مه‌خموور” كۆبوونه‌وه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به‌رانبه‌ر به‌و پێشێلكارییه بوون.