کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی خانه‌نشینكراوانی فوولاد له‌ ئیسفه‌هان

ڕێپێوانی خانه‌نشینكراوانی فوولاد له‌ ئیسفه‌هان 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد له‌ شاری ئیسفه‌هان دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

خانه‌نشینكراوانی به‌شدار له‌و چالاكییه‌ به‌ ڕێپێوان له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئیسفه‌هان دژ به‌ ده‌وڵه‌تی مه‌سعوود پزیشكیان دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی بوون.