خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد و مه‌عده‌نی ئیسفه‌هان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، بۆ جارێكی دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانیان كرد.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به ده‌وڵه‌ت، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی ده‌رمانی خۆڕایی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، په‌رداختی مه‌زایا بڕاوه‌كان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.