شه‌وی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دانیشتووانی شاری قوروه بۆ جارێكی دیكه ڕێپێوانێكی بێده‌نگی هه‌زاران كه‌سیان به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌و هێرشیان كرایه سه‌ر.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران ژن و پیاو و لاوی خه‌ڵكی شاری قوروه له ڕێپێوانێكی هه‌زاران كه‌سیدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی نیشاندا، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ هێرشیان كرده سه‌ر خوپێشانده‌ران و چه‌ندین كه‌س بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ركران.