ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به ده‌یان هه‌زار كه‌س له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مریكا هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژبه ترامپ و به‌رئه‌ندامی پێشنیاریی ئه‌و بۆ دیوانی باڵا، ده‌ستیان دایه ڕێپێوان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی “ڕێپێوانی ژنان” ڕایانگه‌یاندووه كه پتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌س له‌م حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تییه‌دا به‌شدار بوون. شایانی باسه، دیفاع له مافی ژن، ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌تی دژه ژنی دۆناڵد ترامپ و په‌له‌ی كۆماری خوازان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێ‌نشین له جیات “ڕووس بیدێر گینزبێرگ” قازیی دیوانی باڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، میحوه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ن كه له‌ژێر ناوی “ڕێپێوانی ژنان” له چه‌ندین شاری ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوون.