ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی شارۆچكه‌ی “پارسی جنوبی” سه‌ر به پارێزگای بوشێهر، دژ به له سه‌ره‌وه بوونی شه‌هریه‌ی قوتابخانه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی ئه‌و شارۆچكه‌یه به به‌رپایی ڕێپێوانێك، هه‌ڵكردنی پلاكارد و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم سه‌باره‌ت به كێشه‌ی قوتابیان، خوازیاری كه‌مركردنه‌وه‌ی شه‌هریه‌ی قوتابخانه‌كان و ساز كردنی قوتابخانه‌ی ده‌وڵه‌تی له ئه‌و شارۆچكه‌یه بوون. بنه‌ماڵه‌كان هه‌وره‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه به‌رپرسانی قوتابخانه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه ساڵانه شه‌هریه‌ی منداڵه‌كانیان به‌رزتر ده‌كه‌نه‌وه و حه‌سابی بانكی تاكه‌كه‌سی خۆیان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی شههریهكان به كار دێنن.