ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری سان فڕانسیسكۆی ئه‌یاله‌تی كالیفۆڕنیا دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست شه‌پۆلی له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه نیشان دا و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی كۆماری ئیسلامی و پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” بوون.
