ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و ئیسفه‌هان، بۆ ڕێزگرتن له یادی قوربانییانی كه‌وتنه خوارێ فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه، ڕێوڕه‌سمێكیان له‌سه‌ر گڵكۆیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی شاری سه‌قز به كۆبوونه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمێك له سه‌ر مه‌زاری دووكتور “ڕزگار ره‌حیمی و منداڵه‌كه‌ی ژیوان” یادیان به‌رز ڕاگیرا. هاوكات ڕۆژی پێنجشه‌ممه له شاری ئیسفه‌هان، ڕێوره‌سمێكی شكۆداری له كاتی ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی گیانبه‌خت كردووان به‌ڕێوه‌چوو و هه‌روه‌ها به وتنی چه‌ندین دروشم له ئاست ئه‌م كرده‌وه جه‌نایه‌ت كارانه‌ی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها له شاری شائاباد سه‌ر ئوستان كرماشان، ته‌رمی مۆهه‌ندێس “فه‌ریده غۆڵامی” و كۆرپه‌ڵه ٨ مانگه‌كه‌ی له نێوان ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ئه‌مشاره ئه‌سپه‌رده كرا.