ڕۆژی پێنجشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٢٥ و ٢٦ی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، سه‌رده‌شت و مهاباد بۆ ڕێزگرتن له یادی قوربانییانی كه‌وتنه خوارێ فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه، ڕێوڕه‌سمێكیان له‌سه‌ر گڵكۆیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی شاری سنه به كۆبوونه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمێك له سه‌ر مه‌زاری دوكتوور “ئارمین مۆره‌ته‌ب و ئایدا فه‌رزانه” له به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی ئه‌مشاره یادیان به‌رز ڕاگرت و هه‌روه‌ها به وتنی چه‌ندین دروشم له ئاست ئه‌م كرده‌وه جه‌نایه‌ت كارانه‌ی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هاوكات ڕۆژی پێنجشه‌ممه له شاری سه‌رده‌شت، ڕێوره‌سمێكی شكۆداری به‌ڕێكردنی ته‌رمی دوكتوور “جه‌لال حاجی زاده” به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه ناوبراو به‌شێوه‌یه‌كی گۆمان ناوی كوژراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شاری مهاباد بۆ ڕێزگرتن له یادی قوربانییانی كه‌وتنه خوارێ فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه، ڕێوڕه‌سمێكیان له‌مشاره به‌ڕێوه‌برد. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه له‌حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چووه كه هێزی ئینتزامی و لیباس شه‌خسییه‌كان له ده‌ورووبه‌ری شوێنی ئه‌م ڕێوڕسمه جێگیر كرابوون.