ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شاری مهاباد بۆ ڕێزگرتن له یادی قوربانییانی كه‌وتنه خوارێ فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه، ڕێوڕه‌سمێكیان له‌مشاره به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ڕێوڕه‌سمه له‌حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چووه كه هێزی ئینتزامی و لیباس شه‌خسییه‌كان له ده‌ورووبه‌ری شوێنی ئه‌م ڕێوڕسمه جێگیر كرابوون. به پێی گرته ویدیۆییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان ڕێگه‌یان نه‌داوه كه ته‌رمی ئازیزه‌كانیان كه به مووشه‌كی سپای پاسداران گیانیان له‌ده‌ستداوه به ئاڵای ئێران ئه‌سپه‌رده‌ی خاك بكرێت. شایانی باسه، ڕێكخراوی پزیشكی قانوونی ڕژیم ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاندووه كه به شناسایی كردنی ٢٥ كه‌سی دیكه له قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه، ژماره‌ی گیانبه‌ختكردووانی كه‌وتنه خوارێ ئه‌م فرۆكه‌یه گه‌یشتووه‌ته، ١٤٨ كه‌س و ته‌رمی ٥٧ كه‌سیش ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان كراوه‌ته‌وه.