به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمێك ڕێزیان له ٣٦مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران گرت.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م ڕێوڕه‌سمه له فه‌زایه‌كی ته‌واوه‌ن ئه‌منییه‌تی له ده‌ورووبه‌ری كێوی ئاویه‌ر، گوێزه كوێره و پاركی كوده‌ك به‌ڕێوه‌چووه. شایانی باسه، ڕێوڕه‌سمه‌كه به هه‌ڵكردنی ئاڵای سوور له‌سه‌ر كێوه‌ی ئاویه‌ر و خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكردووه. پاشان بۆ ڕێزگرتن له یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی ڕاگیرا. دواتر بێده‌نگییه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی پارچه شێعرێك له لایه‌ن یه‌كێك له به‌شداربووانه‌وه شكێندرا. له‌درێژه‌دا یه‌كێكی دیكه له ئاماده‌بووان سه‌باره‌ت به پێویستی هاوپشتی له‌ناو ئه‌ندامانی حیزب به ئاڕاسته‌ی گه‌یشتن به ئامانجه كۆمۆنیسته‌كانی حیزب و ئه‌ركی مێژووی كه له‌سه‌ر شانی حیزب و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌م حیزبه‌یه قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. شایانی باسه، ڕێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنی سروودی “سووره سوار” و بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی له ناو به‌شداربوواندا كۆتایی پێهاتووه.