کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانكوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێكه‌وتنی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ سوریه‌ و ڕووسییه‌

اعزام نیروهای ارتش سوریه به مناطق

اعزام نیروهای ارتش سوریه به مناطق

ئیداره‌ی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، لەگەڵ سورییه‌ و ڕووسییه‌ ڕێكەوتوون بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی عەفرین و سەرجەم شارو شارۆچكەكانی تری سورییه‌ كە پێشتر لەلایەن توركیاوە داگیركراون.

ئاماژەبەوەشکراوە، بەپێی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە، سپای سورییه‌ دەچێتە مەنبەج و كۆبانێ و سەرجەم سنورەكانی ڕۆژئاوا. ئەوەشخراوەتەروو، بڵاوەپێكردنی سپای سورییه‌ لەسەر سنور بۆ پشتیوانی لە هێزەكانی سورییه‌ی دیموكراتە تاوەكو بەرپەرچی داگیركارییەكانی توركییه‌ بدەنەوە و ئەو ناوچانە ئازاد بكەنەوە كە سپای توركییه‌ و چەكدارە هاوكارەكانی چوونەتە ناوی. هەروەها، لە رێككەوتنەكەشدا هاتووە، حكومەتی سورییه‌ ئەركی پاراستنی سنورەكانی سورییه‌ لە ئەستۆ دەگرێت و پارێزگاری لە سەروەری سورییه‌ دەكات.