به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان و حكومه‌تی نوێی سووریا له سه‌ر به‌ڕێوه بردنی به‌ندئاوی تشرین له چه‌ند خاڵێكدا ڕێكه‌وتن.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه، به‌ڕێوه بردنی به‌ندئاوی تشرین له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیكدا ده‌مێنێته‌وه و هێزه‌کانی“سوپای نیشتمانی” SNA، پاشه‌كه‌شه‌یان پێ ده‌كرێت. به پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه به هێزی هاوبه‌شی هه‌ردوولایه‌ن ئه‌پارێزرێت و هه‌روه‌ها گۆڕانكارییه‌ك له شێوازی به كارگیری به‌ندئاوه‌كه ناكرێت.