وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه ڕێككه‌وتوون.
به وته‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ده‌وڵه‌تی فیداڕڵی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و ڕاده‌ستكردنی به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ ڕێككه‌وتوون و ڕێككه‌وتننامه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ئێعتباری هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كیه‌تی له مه‌جلیسی عێراق وتی: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی وێڕای واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه، هه‌نارده‌كردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێمی به ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی به ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی گرێ داوه.