ڕێكخراویی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕایگه‌یاند: دوو لایه‌نی شه‌ڕ له لیبی له دوای پێنج ڕۆژ وتووێژ كردن له شاری “ژێنێڤ”ی سوئیس، له سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئاگهربهسی “دائێم” ڕێككه‌وتن.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌وه، ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌رته‌شی لیبی ده‌ستبه‌جێ كۆتاییان به تێكهه‌ڵچوونه‌كان هێناوه و هێزه ده‌ره‌كییه‌كانیش ده‌بێ لانیكه‌م تا سێ مانگی دیكه له‌م وڵاته بچنه ده‌ره‌وه. شایانی باسه، به پێی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه، لایه‌نه‌كانی ڕكابه‌ر له لیبی كۆتاییان به تێكهه‌ڵچوونه‌كان هێناوه و ڕێگا زه‌وینی و هه‌واییه‌كانیان كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له به‌نده‌كانی ئه‌م ڕێكه‌وتنه، ئاڵۆگۆڕكردنی دیله‌كان و پێكهێنانی هێزێكی نیزامی هاوبه‌شه.