شه‌وی دووشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان، “بێنامین نێتانیاهوو” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل و ڕكابه‌ره‌كه‌ی “بێنی گانتێس”، له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت ڕێككه‌وتن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ئیسڕائیل، بڕیاره ئه‌م دوو كه‌سه به شێوه‌ی ده‌وره‌یی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری بگرنه ئه‌ستۆ. شایانی باسه، به‌پێی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، “نێتانیاهوو” بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و نیو له‌م پۆسته‌دا ده‌مێنێته‌وه و پاشان “بێنی گانتێس” ئه‌م پۆسته ده‌گرێته ئه‌ستۆ به‌مه‌رجی ئه‌وه‌یكه نێتانیاهوو به هه‌بوونی حه‌قی “وێتۆ” له مه‌قامی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له كابینه‌ی ده‌وڵه‌تدا بمێنێته‌وه.