به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكخراوی جیهانی وڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت ناسراو به “ئۆپێك” و باقی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت به ڕێبه‌ری ڕووسییه و عه‌ره‌بستانی سعوودی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ زیاتر له ١٠ ملیۆن بۆشكه ڕێككه‌وتن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، عه‌ره‌بستانی سعوودی ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار بۆشكه‌ی له ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ١٢ ملیۆن بۆشكه‌یی خۆی له ڕۆژدا كه‌م كردووه‌ته‌وه و ڕووسییه‌ش دوو ملیۆن بۆشكه‌ی له به‌رهه‌مهێنانی ١٠ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار بۆشكه‌یی خۆی له‌ڕۆژدا كه‌م كردووه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌م بڕیارانه، قیمه‌تی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهانی سه‌رله‌نوێ دابه‌زیوه. كارناسان هۆكاری ئه‌م دابه‌زینه‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ڕێژه‌ی كه‌می كه‌م بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت. قیمه‌تی نه‌وتی سووكی ئه‌مریكا به ٢٩ و ٩ ده‌هۆمی له‌سه‌د دابه‌زین، هه‌ر بۆشكه‌یه‌كی گه‌یشتووه‌ته ٢٢ دۆلار و ٧٦ سێنت و قیمه‌تی هه‌ر بۆشكه‌یه‌كی نه‌وتی “برێنت”یش به ١٤ و ٤ ده‌هۆمی له‌سه‌د به ٣١ دۆلار و ٤٨ سێنت بازه‌رگانی پێوه كراوه.