ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای ٥ مانگ ململانێ سیاسی، له‌نێوان “محه‌ممه‌د ئه‌شڕه‌ف غه‌نی” سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان و “عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا” سه‌رۆكی پێشووی ده‌وڵه‌تی ئیجرایی ئه‌م وڵاته، ڕێككه‌وتنێكی سیاسی واژۆ كراوه.
به‌پێی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا ده‌بێته سه‌رۆكی ناوه‌ندی شوڕای باڵای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی میللی و ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌شی له كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌شداری ده‌كه‌ن و ٥٠ كورسیان له ده‌وڵه‌ت دا ده‌بێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له مانگی ڕه‌زبه‌ری پاره‌كه‌وه كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌چووه، ئه‌شڕه‌ف غه‌نی و عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا به شێوه‌ی جیاجیا سه‌ركه‌وتنیان ڕاگه‌یاندبوو. شایانی باسه، به‌دوای ماوه‌یه‌كی زۆر و له كۆتایی مانگی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ، كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندبوو كه “ئه‌شڕه‌ف غه‌نی” براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه، به‌ڵام عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا ئه‌مه قه‌بووڵ نه‌كرد و ڕۆژی ١٩ی ڕه‌شه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمی سۆندخواردنی ئه‌شڕه‌ف غه‌نی، له ڕێوڕه‌سمێكی جیادا، خۆی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان ناساند.