کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

ڕێككه‌وتنی ئامریكا له‌گه‌ڵ توركییه‌

ڕێككه‌وتنی ئامریكا له‌گه‌ڵ توركییه‌1

ڕێككه‌وتنی ئامریكا له‌گه‌ڵ توركییه‌1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە شاری ئانكارا بەڕێوەچوو، مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئامریكا رایگەیاند: لەگەڵ حكومەتی توركییه‌ رێككەوتنین بۆ راگرتنی شەڕ و پێكهێنانی ناوچەی ئارام.

مایك پێنس وتیشی: ئەمە رێککەوتنێكە لەگەڵ توركییه‌ بۆ ئەوەی هێرش نەكاتە سەر كۆبانێ‌. توركییه‌ و ئامریكا پێكەوە پابەندن بۆ ئەوەی چارەسەری ئاشیانەی ئەو قەیرانەی ئێستا بكەن، پێكەوە پابەند دەبن بەوەی كە رێكەوتنی نێودەوڵەتی تایبەت بە پێكهێنانی ناوچەی ئارام جێبەجێ بكەن و ناوچەكە بپارێزن، هەردولا پابەند دەبن بە تێكشكانی داعش لە باكوری رۆژهەڵاتی سورییه‌. رونیشیكردەوە كە هەردولا رێككەوتن ئاگربەست رابگەیەنن و بۆ ماوەی ١٢٠ سەعات شەڕ رابگیرێت، لەو كاتەدا یەپەگە لەماوەی پێنج رۆژدا لەو ناوچەیە دەكشێتەوە كە پێی دەوترێت ناوچەی ئارام، هەركاتیش ناوچەی ئارام جێبەجێ كرا ئاگربەست بەشێوەی هەمیشەیی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. له‌ لایه‌كیتره‌وه‌، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سورییه‌ی دیموکرات ڕایگه‌یاند، ئێمە ئەو ئاگربەستەی ئەمڕۆ کرا پەسەندی دەکەین، ئاگربەستەکە لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانانی هەسەدە و گەلەکەماندا پێکهات. هەروەها مەزڵوم عەبدی گوتی: ” ئەو ئاگربەستە بۆ هەرێمەکانی نێوان گریسپی و سەریکانیە و بۆ ناوچەکانی دیکەش لە داهاتوودا وتووێژ و چاوپێکەوتن بەڕێوە دەچێت.” لە کۆتاییدا مەزڵوم عەبدی وتی: “سپاس بۆ گەلەکەمان لە هەموو بەشەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات و سپاس بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانە کە لە هەموو جیهان پشتگریان کردین”.