ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی گه‌لاوێژ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان به نێوانگیری دۆناڵد ترامپ سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا، په‌یماننامه‌یه‌كی ئاشتی و ڕێككه‌وتننامه‌یان له سه‌ر كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی زه‌نگزوور واژۆ كرد.
دۆناڵد ترامپ ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: متمانه‌م به ئاشتییه‌كی سه‌قامگیر له نێوان ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان هه‌یه و شیركه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ر دوو وڵات سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن. ئه‌و دوو وڵاته بۆ ماوه‌ی ٣٥ ساڵ له شه‌ڕدا بوون و ئێستا كاتی ئاشتی و وه‌لانانی ناكۆكییه‌كان و بایه‌خ دان به تیجاره‌ت و گه‌شه‌كردنه. به كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی زه‌نگزوور، جاده‌یه‌كه‌ی تڕانزیتی گه‌وره ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستانه‌وه، به نه‌خجه‌وان، توركیا و ئورووپاوه ئه‌بستێته‌وه و په‌یماننامه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو بۆ ماوه‌ی ٩٩ ساڵ ئێعتیباری هه‌یه.