بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو لە سنەوە، ڕۆژی هەینی، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی شاری سنه، کەسوکار و خێزانی پێشمەرگەکانی کومەڵە و ژمارەیەک لە چالاکوانان، به مهبهستی دەربڕینی هاودەردی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری هاوڕێ شیلان، مهراسمێكیان بهڕێوهبرد و یاد و ناوی ئەو پێشمەرگە ئازیزە گەنجەیان بەرز ڕاگرت.
بەشداربووان بە ئامادە بوون لەم کۆبوونەوەیەدا خەبات و خۆراگری ئەم هاوڕێ ئازیزە و باقی گیانبەختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم و ئاڕمانەکانی ئەو تێکۆشەرانەیان وەبیر هێنایەوە و ڕیز و هاوخەمی قوڵی خۆیان بۆ بنەماڵە و کەسوکاریان دەربڕی. هاوڕێ پرستو حسنزاده، بە ناوی تهشکیلاتی “شیلان”، لە ڕۆژی سێی گەلاویژی ساڵی ١٣٧٥ لە گوندی “طاء” لە نزیک شاری کامیاران لەدایک بوو. خوێندنی ناوەندی لە کرماشان تەواو کرد و ڕۆژی چواری مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٢، پاش تێپەڕکردنی ماوەی ئاموزشی لە فێرگەی پێشمهرگایهتی کومەڵە، بە شێوەیەکی فەرمی پهیوهست بەڕیزی پێشمەرگایەتی ئەم كۆمهڵه پەیوەست بوو، دوای نیشاندانی لێوەشاوەییەکانی توانی ببێتە ئەندامی حیزبی کومونیستی ئێران. لە کۆتایی ئەم یادەدا، بەشداربووان بە بەرز راگرتنی یاد و ناوی رەفیق شیلان، جەختیان لەسەر درێژەدان بە ڕێباز و ئاڕمانەکانی ئەو هاوڕێ گیانبەختکردوە و سەرجەم گیانبەختکروانی ڕێبازی ئازادی سۆسیالیزم كردهوه و خۆیان بە شەریک و هاوخەمی بنەماڵەی ئەو ئازیزە زانی.
