ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٤،، ڕێوه‌ڕه‌سمێك بۆ ڕێزگرتن له مامۆستایان، له لایه‌ن خه‌ڵكی ئاوایی په‌سوێی سه‌ر به ناوچه‌ی لاجانی پیرانشار به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاوكات له گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، ڕێوه‌ڕه‌سمێك به شێوازێكی سه‌ربه‌خۆ و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و ئاواییه و هه‌روه‌ها ناوچه‌كه، له لایه‌ن خه‌ڵكی ئاوایی په‌سوێی شاری پیرانشار بۆ ڕێز گرتن له خه‌بات و زه‌حمه‌ته‌كانی مامۆستایان له ئێران و كوردستان به‌ڕێوه چوو.